Cemal Sargati
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
کەرکوک
ئوتێل سنۆبەر دەکەوێتە بەرامبەر بیناى پارێزگاى کەرکوک کە چەکدارانى داعش لەناو ئوتێلەکەوە هەڵیان کوتایە سەر بیناى پارێزگاى کەرکوک کە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى زیانى گیانى و ماددى بوونى هەبێت.
خاوەنى ئوتێل سنۆبەر جەلیل ئیبراهیم بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گووتى: "من خاوەنى ئوتێل سنۆبەرم کە چەکدارانى داعش هاتنە ناوى و لەو ئوتێلەوە هێرشیان کردە سەر بیناى پارێزگاى کەرکوک لەکاتژمێر چوارى بەیانى بوو کە ژمارەى چەکدارەکانى داعش 40 چەکدار دەبوون".
گوتیشى: "لەم ئوتێلەوە پارێزگاریان لە خۆیان دەکرد و تەقەیان دەکرد تاکو کاتژمێر 6 ى بەیانى ئەوان شەریان کرد، بەلام ئەمرۆ کاتژمێر 6 ى بەیانى کۆتا چەکداریان لێ کوژرا کە چوار دانەیان لە ماڵى پشت ئوتێلەکە خۆیان تەقاندەوە و دوانیان لە بەرامبەر ئوتێلەکە بوون پاش ئەوەى لەوى شەڕیان کرد لەو مالەوە هاتنە دەرەوە لەلایەن هێزەکانى پولیس و پێشمەرگە ئەوانیش کوژران".
ئەو راشیگەیاند: "چەکدارانى داعش چەک و تەقەمەنی زۆریان پێ بوو،ئەوان ئۆتۆمبێلیان پێ بوو هاتنە ناو ئوتێلەکەوە بڵاویان کرد بۆئەوەى زیاتر هێرش بکەن بۆ شوێنە حکوومیەکانى کەرکووک، سوپاس بۆ خودا کە سەرجەمیان کوژران".
هەروەها پاسەوانى ئوتێلەکە حەسەن عەبدوڵڵا چیرۆکى هاتنى چەکدارانى داعشی بۆ نێو ئوتێلەکەی بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گێرایەوە و گووتى: "دەوروبەرى کاتژمێر 3بۆ :3:30 بوو ژمارەیەک چەکدارى داعش هاتن بۆلاى ئوتێلەکە، بەڵام من یەکەم جار نەمزانى ئەوانە داعشن، بەڵام کە سەیرم کرد قژیان درێژ بوو ئەو کات زانیم چەکدارانى داعشن وە بەزمانى کوردى و عەرەبى قسەیان دەکرد پاش چەند خولەکێک دەستیان کرد بە ئوتاف کێشانى (اللە اکبر) ئیتر دەستیان کرد بە تەقە کردن بەرووی بیناى پارێزگاى کەرکووک".
ئەو دەڵێت" دواى ئەوەى لەلایەن هێزەکانى ئەمنییەکانی و پاسەوانانی بینای پارێزگاوە بەرپەچ درانەوە چەکدارەکان هەڵاتن، بەشێکیان بڵاوبوونەوە و بەشێکى دیکەیان کوژران".
حەسەن عەبدوڵڵا، گوتیشى: "تاکو بەرەبەیانى ئەمرۆ شەڕ بەردەوام بوو بەڵام کاتژمێر 6 بەیانى کۆتا دانەیان لێ کوژرا".