Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
بورسا
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كردنه‌وه‌ی كه‌مپی خوێندنگه‌یه‌كی پیشه‌یی له شارۆچكه‌ی ئینه‌گۆلی بورسا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بابه‌تی له‌سێداره‌دان له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌ویش په‌سه‌ندی ده‌كات.
ئه‌ردۆغان گوتی :"من ئه‌مه‌م راگه‌یاند، هه‌ندێك له رۆژئاواییه‌كان ده‌ڵێن تۆ شتی له‌و جۆره بۆچی ده‌رده‌بڕیت؟! بۆچی ده‌بوو چیمان بكردایه؟ مۆڵه‌ت له‌ئێوه وه‌ربگرین؟ ئایا ده‌بێت خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدمان به‌فیڕۆ بڕوات؟ ئه‌مڕۆ هێشتا له زۆرێك له وڵاتانی جیهان سزای له‌سێداره‌دان كاری پێده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ناتوانین رێگه به‌وه بده‌ین خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ بڕوات".
- "چی پێویست بكات دژی داعش له ره‌ققه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین"
ئەردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتیشه‌وه دوا.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئێستا ئەوان ده‌ڵێن دامه‌به‌زن بۆ ئه‌لباب. ناچارین، ده‌بێت دابه‌زین، بۆچی؟ چونكه پێویسته له‌وێدا ناوچه‌یه‌ك فەراهەم بكه‌ین كه له داعش پاككرابێتهوه. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن، له ره‌ققه‌ش دژی داعش چی پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. به‌ڵام نه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناهێنینه ریزی خۆمان."
- "كێ قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری 241 قوربانی ده‌كاته‌وه؟"
ئه‌ردۆغان باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئه‌و رێكخراوه ناپاكه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ههستیارییهمان به‌كاربهێنیت. ده‌ڵێن چی داوا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیی. تۆ ده‌ڵێیت چی؟ چی قوربانییه‌ك؟ كێ قه‌ره‌بووی قوربانیی خانه‌واده‌ی 241 شه‌هیدم ده‌کاته‌وه؟ كێ قه‌ره‌بووی خێزانی دوو هه‌زار و 194 غازیم ده‌داته‌وه؟ ده‌بێت كه‌مێك رەوشتیان هه‌بێت. به چ روویه‌كه‌وه دێن و ئه‌وه ده‌ڵێن. ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییتان هه‌بێت خه‌ڵكیش به‌زه‌یی پێتاندا دێته‌وه. ئێمه به هاوڕێیانمان ده‌ڵێین به یاسایی و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بڕیاره‌كه‌تان بده‌ن".