Adham Kako,Levent Tok,Burak Karacaoğlu,Said İbicioğlu,1 23
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد به چوونه ناو ناوه‌ندی شارەدێی راجۆ به‌شی هه‌ره زۆری شاره‌دێكه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد كه گرنگی ستراتیجی هه‌یه، له چەند شوێنێکی ناوه‌ندی شارەدێیەکە پێكدادان به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامێری ئاژانسی ئانادۆڵو له راجۆ، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر شاره‌دێی راجۆ ده‌ست پێكرد كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای عه‌فرین.
دوای پێكدادانێكی سه‌خت چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعش له ناوه‌ندی شاره‌دێكه كشانه‌وه.
دوای كۆنتڕۆڵكردنی راجۆ كه گرنگی ستراتیجی له‌خۆ ده‌گرێت ژماره‌ی ئه‌و شاره‌دێیانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا بوون به دوو.
له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تاكو ئێستا سوپای توركیا به پشتیوانی سوپای سووریای ئازاد، ١٢٣ خاڵی له ده‌ڤه‌ری عه‌فرین كۆنتڕۆڵ كردووه كه دوو شاره‌دێ، ٩٣ گوند، شه‌ش ئاوایی، ٢١ گرد و چیایی ستراتیجی و یه‌ك بنكه‌یان له‌نێودایه.
بەشێک لەو ناوچانەی نیشته‌جێبوون كه كۆنترۆڵكراون بریتین له: ناوه‌ندی شاره‌دێی بولبول و، گونده‌كانی شه‌نگال، زه‌هران، گوندی بالی، كورنی، های ئۆغڵو، حه‌فتار، ئورسا، باق، عوباسی، عه‌لی كار، شێخ هوروز، عومه‌ر سیمۆ، دوراكڵی، حایام، سوراین، چاركانڵی، ئاكانڵی، میقداد و عه‌لی راجوی سه‌ربه شاره‌دێكه، له‌گه‌ڵ شاخی هوروز، شاخی دارمك، شاخی كورنی، به‌رزایی هاوز، كوردۆ، شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سه‌ربه دوو گوندی شێخ هوروز، شاخی عه‌ین باتمانی شاره‌دێی راجو و، گونده‌كانی یوكاری هاجیكانڵی، ده‌رڤیش ئۆباسی، حه‌سه‌ن كهلكاڤی، جه‌له‌مه، ئهدامانلی، كوده، عه‌لی به‌كی، گوندی بیلال، عومه‌ر ئوشاغی، مامه‌ل ئوشاغی، سوله‌یمان خه‌لیل، ساتی شاخی، ئاڵكانا، كرمزی، كاری، شهربانڵی، حاراب سوماك، هانتاڵی، كارابابا، ساری ئوشاغی، راحمانڵی و ماسكا، هه‌روه‌ها به‌رزایی 687، به‌رزایی 915، به‌رزایی 740 و به‌رزایی 1027. گونده‌كانی جوكالی فاڤكانی و چاكالی ناوه‌ڕاستی سه‌ربه شاره‌دێی شێخ حه‌دید و به‌رزایی شێخ حه‌دید، گوندی كارا میتلاك و گوندی حاج بیلال. له شاره‌دێی جینده‌ره‌س؛ گونده‌كانی حاجی ئیسكه‌نده‌ر، ده‌یر بالوت، هامام، نیسریه، دوكان، ئه‌شكان، ئارشالی، موحه‌مه‌دیه، دیوان فهڤكانی، دیوان تاهتانی، له‌گه‌ڵ سێ به‌رزایی كه زاڵن به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، مهرڤانه، ههیگهجه، ته‌ل دیلور، بافلهر، زه‌هرا، كۆرگانی خوارو و كۆرگانی سه‌رو، له‌گه‌ڵ به‌رزاییه‌كانی مهرسیدهس، نیسریه، ئامارا و كیلا، شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خانووه‌كانی ساتوف و گوندی كالكی، خاڵی به‌یادا كه‌وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاردێت؛ له شاره‌دێی شه‌ران؛ شاخی بورسهیا و گونده‌كانی ئوڤهركان، ئیكیدام، شهلتا، مهرسهڤا، سهرینجهك، قه‌سته‌ل جوندۆ، دیكمهتاش، زهیتیناك، ئارپاڤیران و ده‌یر ساڤان، له‌گه‌ڵ به‌رزاییه‌كانی سیرگایا و نه‌بی هوری و شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی گوندی جه‌میلیه.