Mohamad Misto
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
غوته‌ی خۆرهه‌لات/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی هێرشه‌كانی شه‌ش كاتژمێری رابردووی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، 25 هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ی له ئاکامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:00 تا ئێستا ئه‌نجامدراون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 25 كه‌س.
له ناوچه‌كانی ئافتریس چوار، دوما 16 و حەمورییە پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ئاكامی هێرشی رژێم، له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، 250 كه‌س له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه.
فڕۆكه‌كانی رژێم له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر 22 ناوه‌ندی ته‌ندروستی، مزگه‌وتێك و لانه‌ی بێ باوكان.