Betül Yürük
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
بڕیاره له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پرۆژه یاسایه بخرێته ده‌نگدانه‌وه كه پێشنیاری مانگێك "ئاگربه‌ستی مرۆیی" له سووریا ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی كوێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات، بڵاوكراوه‌ته‌وه، پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سوید و كوێته‌وه ئاماده‌كراوه و پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كراوه، بڕیاره سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٩:٠٠ به كاتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
له پرۆژه یاساكه‌دا داوای ئه‌وه ده‌كرێت مانگێك ئاگربه‌ستی مرۆیی له پێناو گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی له سووریا و به‌تایبه‌ت ده‌ربازكردنی ٧٠٠ كه‌س بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكیی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، رابگه‌یه‌نرێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نێبێنزیا دوێنێ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ''نه‌توانراوه سازانێك له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه وه‌دیبێت'' و به‌و شێوه‌یه ئه‌وان پشتیوانیی ناكه‌ن و پێشنیاری چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان كردووه. هه‌ربۆیه هه‌ڵوێستی رووسیا له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا تا ئێستا نازانرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند بكرێت، پێویسته له كۆی ١٥ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه لانیكه‌م ٩یان ده‌نگی پێبده‌ن و هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین كه بریتین له هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا مافی ڤیتۆ له‌دژی به‌كاربهێنن.