Mazın Asad
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
قودس - AA
وەزیری گواستنەوە و ھەواڵگری ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز رایگەیاند کە بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە لە ئیسرائیل بۆ قودس، لە ١٤ی مانگی ئایاری داهاتوودا، رۆژی دامەزراندنی ئیسرائیل جێبەجێ دەکرێت.
کوتز لە روونکردنەوەکهیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "بەھۆی بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل بۆ پایتەختمان لە ٧٠ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیسرائیل، سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەکەم. خەڵاتێکی لەوە گەورەتر نییە. ئەمە دادپەروەترین و راستترین ھەنگاوە. سوپاس بۆ تۆ دۆست".
بەرپرسانی ئەمریکا تاکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا قودسی وەک "پایتەختی ئیسرائیل" ناساندبوو کە دواتر ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھان ئیدانەی بڕیارەکەی ترەمپیان کرد.
پاشان بە دەستپێشخەری تورکیا پرۆژە بڕیارێک بۆ رەخنەگرتن لە بڕیاری ترەمپ لەبارەی قودس ئامادە کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرەڕای ھەڕەشەکانی ئەمریکا بە ١٢٨ دەنگ بەرامبەر بە ٩ دەنگی نەخێر پەسەند کرا.