Tayfun Salcı,1 23
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵولهبارهی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه، دەڵێت: "له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون هاووڵاتییانمان له تیرۆریستان ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه و رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئاشتییه‌كی راسته‌قینه. نابێت به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعش به واتای ئه‌وه بێت كه به‌ره‌نگاری تیرۆریسته‌كانی دیكه نابینه‌وه. داواكارین ئه‌مریكا و وڵاتانی دیکە واز بهێنن له پڕچه‌ككردنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له گوتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی "The Telegraph"ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه و رێگه خۆشكردنه بۆ ئاشتییه‌كی راسته‌قینه.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا بڕیاری داوه دان به هیچ شوینێک دانه‌نێت كه پێكهاته‌ی تیرۆری لێیه له سووریا، رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی سڤیل نه‌گات توركیا زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه ده‌كات له به‌كارهێنانی هێز دژی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و رێكخراوی تیرۆریستی داعش. به‌رده‌وام ده‌بین له به درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌نده ره‌شانه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌هه‌ڵه‌دابردنی رای گشتیی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به رۆڵی توركیا له سووریا. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعشیشمان خسته روو كه له‌لایه‌كه‌وه وا دیاره به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێگه ده‌ده‌ن به ئازادانه بسوڕێنه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی سیاسیی بۆ سووریا. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رێكی سیاسییه له سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كه ئیراده‌ی گه‌لی سووریای تیادا ره‌نگبداته‌وه.
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیشه‌وه، چاوشئۆغڵۆ نووسیوویه‌تی: "له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون هاووڵاتییانمان له تیرۆریستان ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه و رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئاشتییه‌كی راسته‌قینه. نابێت به‌ره‌نگاربوونه‌ی داعش به واتای ئه‌وه بێت كه به‌ره‌نگاری تیرۆریسته‌كانی دیكه نابینه‌وه. داواكارین ئه‌مریكا و وڵاتانی دی واز بهێنن له پڕچه‌ككردنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بەپەلە رێککەوتنێکی دیاری کراو لەسەر پرسی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجام بدرێت و گوتی، "ئاشتی لە ئەوروپا لە ساڵی ١٩٧٠ دا هاتەدی کاتێک دانمان نا بە پارێزبەندی سنوورەکانی ئەوروپاوبەڵێنمان دا رێز لە بنەماکانی مافی مرۆڤ بگرین. بۆ بنیاتی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیشدا پێویستمان بە بەڵێننامەیەکی هاوشێوە هەیە".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە دەوڵەت نەتەوە رووبەڕووی هێرشی لەرادەبەری هێزەکان بۆتەوە لەرووی جیاکاری، مەزهەبی، تیرۆر و گوتی، "بەرەنگاری دەوڵەت نەتەوە بەرامبەر ئەم هێزە زیانبەخشانە دەبێت بەهێزتر بکرێن. ئەو هاوکێشەیەی کە خۆشگوزەرانی و ئاسایش بۆ هەموولایەک دروست دەکات ئەمەیە نەک پارچە پارچە کردنی دەوڵەتەکان".