Mazın Asad
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
ئه‌نقه‌ره
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش گوتی: "له ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا 55 مووشه‌ك له لایه‌ن داعشه‌وه هاوێشتراوهته شاری كلیس. به‌هۆی ئه‌م 55 مووشه‌كه‌كه‌وه 68 هاووڵاتیمان بریندار بوون و 19ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه. له نێو ئه‌م 68 كه‌سه 16 کەسیان سوورین و له نێو بریندارانیش حه‌وتیان سوورین".
كورتوڵموش له‌كاتی به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لێدوانێكی دا به رۆژنامه‌نووسان.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌و دا كه له‌و شار و شارۆچكانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تێدا ئه‌نجام دراوه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ شوێنه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌م پێشهاتهیهی به ئه‌رێنێ وه‌سف كرد و گوتیشی: "سه‌دا 90 هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی جزیر، سه‌دا 80 هاووڵاتییانی سلۆپی و ته‌واوی هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی ئیدل دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ شار و شارۆچكه‌كانی خۆیان گه‌ڕوانه‌ته‌وه".
كورتوڵموش له درێژه‌دا ئاشكراشی كرد كه رێگرییان له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه و زیاتر گوتیشی: "له كانوونی دووهه‌می ئه‌مساڵه‌وه رێگری له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كراوه. نامه‌وێ هه‌مووی بژمێرم به‌ڵام رێگری له ٨٥ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كراوه كه 49 له‌وانه خۆكوژیی و چاندنی بۆمب و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل بوون. بێگومان رێگریكردن له‌مانه بۆ توركیا هەتا بڵێی گرنگن".