Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
دوو گوله تۆپی دیكه كه‌وتنه شاری كلیس و له‌ئه‌نجامدا چوار ژن برینداربوون كه یه‌كێكیان دووگیانه.
یه‌كێك له گوله تۆپه‌كان كه‌وته پاركێكی ئۆتۆمبێله‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كه‌وته نێو باخچه‌ی ماڵێكه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یه‌كێك له گوله تۆپه‌كان كه‌وتۆته پاركێكی ئۆتۆمبێلی نزیك شه‌قامی جمهووریەت و له‌ئه‌نجامدا دوو ژن برینداربوون.
نزیكه‌ی 10 خولهك دواتر گوله تۆپێكی دیكه كه‌وته نێو باخچه‌ی ماڵێكی گه‌ڕه‌كی بێشێڤلهره و له‌ئه‌نجامدا دوو ژن برینداربوون كه یه‌كێكیكان دووگیانه.
ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كان و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
ژماره‌یه‌ك له باڵەخانە و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وروبه‌ری رووداوەکە زیانیان به‌ركه‌وت و هێزه‌كانی پۆلیسیش رێوشوێنی پێویستیان گرته‌به‌ر.
دوای رووداوه‌كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و سیستمی راداری هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا پێگه‌كانی داعشیان له‌ودیووی سنوور دیاریكرد و كرانه ئامانجی تۆپبارانه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و دوو پێگه‌یه‌ی گولهتۆپهكانی تێدا به‌ره‌و كلیس ئاراستهكردبوو، 9 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراون.