Sangar Hamad Azeez
01 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2016
پارێزگاری عەنتاب عەلی یەرلیکایا رایگەیاند: "بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارەکە پۆلیسێک شەهید بوو، ١٩ پۆلیس و ٤ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون".
پارێزگاری عەنتاب روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەبەردەم بینای ئاسایش و بەڕێوبەرایەتی باج لە گەڕەکی ئینجیلی شارۆچکەی شەهیدکاملی پارێزگای عەنتاب تەقیەوە و بەهۆی تەقینەوەکەش پۆلیسێک شەهید بوو، ١٩ پۆلیس و ٤ هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون".