Abdullah Shukur
01 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
ئاھەنگی ١ی ئایار بەسەرپەرشتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێری تورک (DISK)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای رەنجدەرانی گشتی (KESK)، یەکێتی ژوورەکانی تەلارساز و ئەندازیارانی تورک (TMMOB)، یەکێتی پزیشکانی تورک (TTB) لە ناوەندی بازاری باکرکۆی دەستیپێکرد.
لە دوای کۆبوونەوەی ئەندامانی گشت سەندیکاکان، ئاھەنگی ١ی ئایار بە سروودی کرێکاران دستیپێکرد.
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێری تورک، کانی بەکو وتارێکی لە ئاھەنگەکە پێشکەش کرد.