Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
سریانییهكانی ماردین جه‌ژنی پاسكاڵیان به ئه‌نجامدانی رێوڕەسمێکی ئایینی له كه‌نیسه‌ی كڕكلار به‌سه‌ربرد.
سریانییه‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه به‌رده‌م كه‌نیسه‌ی كڕكلار و مۆمیان داگیرساند و نزایان كرد.
رێوڕەسمە ئاینییه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی مه‌سیحییه‌كانی ماردین و دیاربه‌كر سه‌لیبه ئۆزمه‌ن و قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌ی كڕكلار گابرێل ئاكیوزهوه به‌ڕێوه‌برا.
به‌درێژایی رێوڕەسمەکە گرووپێك له كوڕان و كچان به زمانه‌كانی توركی، عه‌ره‌بی، عیبری و سریانی سرودیان ده‌گوته‌وه.
هه‌روه‌ها له رێوڕەسمەکە چه‌ند به‌شێكی ئینجیلیش خوێندرایه‌وه و ئۆزمه‌ن و ئاكیوز به زمانه‌كانی توركی، عه‌ره‌بی و سریانی وتاریان پێشكه‌ش كرد.
دواتر ئاماده‌بووانی رێوڕەسمەکە به پارچه نانێكی ته‌ڕكراو به شه‌راب رۆژووه‌كانیان شكاند و جه‌ژنه‌پیرۆزه‌یان له‌یه‌كتری كرد.
ئۆزمه‌ن رایگه‌یاند كه جه‌ژنه‌كان گرنگن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، برایه‌تی و ئارامی.
ئۆزمه‌ن گوتی: "بێ گوێدانه ئایین و ره‌نگ و نه‌ته‌وه، له جه‌ژنه‌كاندا هه‌موو به‌شداری ده‌كه‌ین. گه‌وره‌ترین ئاواتمان رزگاربوونی توركیایه له‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ی كه تێیدایه".