Ekip
01 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
دیاربەکر - AA
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، گرووپێک لە چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکە ھێرشێکی بۆمبیان بۆ سەر فەرماندەی جەندرمەی شارۆچکەی دیجلە ئەنجامداوە و بەم ھۆیەش چەند کەسێک برینداربوون.
ھاوکات بەھۆی توندی تەقینەوەکە زیان بەر بینای یەکینەی سەربازیی فەرماندەییەکە کەوتووە.
لە لایەکی دیکەش لەکاتی گواستنەوەی تیمەکانی پۆلیس لە شارۆچکەی ھێنێی سەر بە دیاربەکر بۆ شارۆچکەی دیجلە لە رێگادا تیرۆریستانی پەکەکە تەقەیان کردووە و بەم ھۆیەش شەڕ و پێکدادان سەریھەڵداوە.