Mazın Asad
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
پاریس
لە ھێرشە تیرۆریستییەکەی باشووری فەڕەنسا لە شاری نایس، بە لایەنی کەمەوە ٧٠ كهس کوژراون.
داواکاری گشتی شاری نایس لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند لە ھێرشە تیرۆریستییەکەدا بە لایەنی کەمەوە ٧٠ کەس کوژراون.
ھاوکات ھێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا و لە کامیۆنەکەدا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر بۆمب، تەقەمەنی و چەک گیرا.
دوای ھێرشە تیرۆریستییەکە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا مێزی قەیرانی پێکھێنا.
سەرکۆماری فەڕەنسا، فڕانسوا ئۆلاند دوای سەردانەکەی بۆ شاری ئاڤیگنۆن گەڕایەوە پاریسی پایتەخت و بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری بۆ ناوەندی مێزی قەیران چوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە ھێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆری برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کامیۆنێک لە باشووری فەڕەنسا لە ناوەندی شاری نایس ھێرشی کردە سەر قەرەباڵغییەک کە ئاھەنگی ١٤ی تەمووز رۆژی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەگێردرا و دواتر لە نێو کامیۆنەکەوە تەقە لە خەڵک کرا.
ھێرشبەرەکە لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە کوژران و پارێزگای شاری نایسیش داوای لە ھاووڵاتیان کرد لە ماڵەکانیان دەرنەچن.