Sarmand Hameed
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند: "مێژوو ئەوە لەبیرناکات کە مورسی بۆ گەلەکەی کردی و ئەوانەش لەیاد ناکات کە ستەمیان لێکرد".
فوئاد ئۆکتای لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لەدوای کۆچی دوایی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له میسر، محه‌مه‌د مورسی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
جێگری سەرکۆماری تورکیا نووسیوویەتی: "بەخەم و پەژارەوە هەواڵی شەهیدبوونی یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له میسرمان پێگەیشت کە لە هۆڵی دادگا کۆچی دواییکرد، داوای لێخۆشبوونی لەخوای گەورە بۆ دەکەین".
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له میسر، محه‌مه‌د مورسی، له كاتی دادگاییكردنیدا كۆچی دواییكرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی میسر، محه‌مه‌د مورسی له‌دوای ئه‌وه‌ی له هۆڵی دادگاییكردندا لەهۆش خۆی چووە، گیانی له‌ده‌ستداوه.
بڕیاربوو له‌و دانیشتنه‌ی دادگادا یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، به ئه‌نجامدانی كاری "سیخوڕیی" تاوانباربكرێت.