Ferdi Bayat
16 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2023
قاهیرە - AA
وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوکری ڕایگەیاند، یارمەتییە مرۆییەکان لەبەردەم دەروازەی سنووری ڕەفەح'ن بەڵام ئیسرائیل یارمەتیدەری تێپەڕینی ئەو یارمەتیانە نابێت بۆ چوونیان بۆ بەری غەززە.
شوکری دوای دیدارێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا لە قاهیرەی پایتەختی میسر، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا.
وەزیری دەرەوەی میسر وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر چەشنە هەوڵێک بۆ پاکسازی ناوچە فەڵەستینییەکان، گوتی: "هەوڵەکانی میسر بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و گرژییەکان بەردەوامە".
سامح شوکری جەختیشی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە بەردەوامە و ئامادەن بۆ گەیاندنی ئەو یارمەتییانە بۆ ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوکری ڕاشیگەیاند، یارمەتییە مرۆییەکان لەبەردەم دەروازەی سنووری ڕەفەح'ن بەڵام ئیسرائیل یارمەتیدەری تێپەڕینی ئەو یارمەتیانە نابێت بۆ چوونیان بۆ بەری غەززە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هەروەها وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا وێڕای ئاماژەدان بە مەترسی پەرەسەندنی ئەو گرژییانە، گوتی، گرژییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی هەموو ناوچەکە دەکات.
کۆلۆنا جەختی لەوە کردەوە کە ١٠ ملیۆن یۆرۆ لە وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە تەرخان کراوە، گوتی: "گەمارۆدانی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکاریی یاساکانی نێودەوڵەتییە. پێویستە مافی خەڵکی سڤیلی غەززە پارێزراو بێت و پێداویستییە سەرەکییەکانیان دابین بکرێت".
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا پێشتر لەگەڵ سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی کۆ بوویەوە.
- پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین
بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەم، لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززەی گەمارۆدراو، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند و لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە ناوی جەنگی "شمشێری پۆڵایین" بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانە ڕاگەیاند، کە لە كەرتی غەززەی گەماڕۆدراوەوە ئاراستەی دەکرێت.
بە هۆی ئەو هێرشانەی لە غەززەوە دەکرێتە سەر ئیسرائیل تا ئێستا هەزار و ٣٠٠ ئیسرائیلی کوژراون کە ٢٨٦یان سەرباز و سێ هەزار و ٤٣٦ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە کە بە هۆی پێکدادانەکانەوە دوو هەزار و ٧٥٠ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و ٧٠٠ کەسیش بریندارن و هەروەها بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ٥٨ فەڵەستینی کوژراون و هەزار و ٢٥٠ کەسیشی بریندار بوون.
هەروها بە هۆی پێکدادانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەسەر سنووری لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە، تا ئێستا سێ سڤیل و چوار چەکداری حیزبوڵڵا و دوو چەکداری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی کوژراون و بە هۆی ئەو هێرشانەی لە لوبنانەوە ئاراستە دەکرێن، سێ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.