جيهان

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ناتانیاھو تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگرە لە واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی

Said Amori, Ömer Erdem  | 27.04.2024 - نوێکردنەوە : 28.04.2024
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ناتانیاھو تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕێگرە لە واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی

Quds

قودس - AA

بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، بنیامین ناتانیاھوی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگرە لە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان و واژوو کردنی ڕێککەوتن لەگەڵیاندا.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەڕمی ئیسرائیل KAN ڕایگەیاندووە: "بەدڵنیاییەوە ناتانیاھو نایەوێت ڕێککەوتن بکرێت و ئاستەنگ و ڕێگریی دروست دەکات".

ھەروەھا ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە باسی لەوە کردووە کە دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕێککەوتنێک (لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان) ئەنجام بدرێت، ئەوەیشی خستوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیران ناتانیاھو بەمەبەستی ڕێگریی کردن لە پرۆسەی ڕێککەوتن ویستویەتی کار لەسەر ڕێککەوتنێکی گشتگیر بکات (جگە لە داواکارییەکەی ئێستای لایەنی میسری).

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کردووە یەکە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی پێیان وایە ئەم ڕێککەوتنە دوایین دەرفەتە بۆ ڕزگارکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان، داوای لە دامەزراوە ئەمنییە ئیسرائیلییەکان و زۆربەی دامەزراوە سیاسییەکان کرد ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارە نوێیەکەی میسر دەرببڕن.

ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ناتانیاھو تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بە ھۆکاری سیاسیی ڕێگریی دەکات لە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان.

میسر، قەتەر و ئەمریکا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل و دەستبەسەرکراوان، ماوەی چەند مانگێکە دانوستان بەڕێوەدەبەن لە نەوان ئیسرائیل و حەماسدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın