ھێزەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژھەڵاتی ڕەفەح لەلایەن سەرایا قودسەوە بۆردومان کران
سەرایا قودس: "بە ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەن، ھێزەکانی زایۆنیمان لە ڕۆژھەڵاتی ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە".
Istanbul
غەززە ــ AA
سەرایا قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ھێزەکانی ئیسرائیلیان لە ڕۆژھەڵاتی شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
سەرایا قودس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بە ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەن، ھێزەکانی زایۆنیمان لە ڕۆژھەڵاتی شاری ڕەفەح بۆردومان کردووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
دوێنێ چوارشەممە، شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان چەکدارەکانی فەڵەستینییەکان و ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی رەفەح ڕوویدا.