جيهان

لە سێهەمین گۆڕی بەکۆمەڵی نێو نەخۆشخانەی شیفا کە ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەری تەرمی ٤٩ کەس دۆزرایەوە

Muhammed Emin Canik  | 08.05.2024 - نوێکردنەوە : 08.05.2024
لە سێهەمین گۆڕی بەکۆمەڵی نێو نەخۆشخانەی شیفا کە ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەری تەرمی ٤٩ کەس دۆزرایەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە سێهەمین گۆڕی بەکۆمەڵدا لە نەخۆشخانەی شیفا کە سوپای ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەری، ٤٩ تەرمی هاووڵاتیانی فەڵەستینی دۆزرایەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا زانیارییدا سەبارەت بەو کارانەی لە نەخۆشخانەی شیفا درێژەیان هەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تیمەکانی تەندروستیی تا ئێستا لە کەمپی نەخۆشخانەی شیفا سێهەمین گۆڕی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، تا ئێستا ٤٩ تەرمیان لێدەرهێناوە. کارەکان درێژەیان هەیە".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەرکراون و بێسەروشوێن بوون و، هاتووە: "کارەکان تەواو نەبووە و چاوەڕوانین دەیان تەرمی نوێ دەربهێنرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın