İbrahim Halil Çekici,Muhammed Enes Can,Ali Cevahir Aktürk,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵه‌وه له‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی له پێكهاته‌ی ئه‌كادیمیی له زانكۆی ته‌كنیكیی ئیڵدز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری" بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 103 مامۆستای زانكۆكه ده‌ركرا.
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ، دادگا بڕیاری ئه‌نجامدانی گه‌ڕان و پشكنینی شوێنی مانه‌وه و نووسینگه‌ی گومانلێكراوانی ده‌ركرد و، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كانی ئیستانبوڵ، كاته‌كانی به‌یانی ئەمڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له نووسینگه‌كانی گومانلێكراوان له سنووری زانكۆی داودپاشا ئه‌نجامدا.
له كاتێكدا گه‌ڕان و پشكنین له ماڵی ئه‌و ئهكادیمیستانهدا ئه‌نجامدرا كه بریاری ده‌ستگیركردنیان ده‌ركرابوو، هاوكات 73 ئه‌كادیمیست ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی گومانلێكراوان پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ ئه‌نجامدرا، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ كران.
هه‌ندێک له گومانلێكراوان به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنیی Bylockی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی بوون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوون.