Abdullah Shukur
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
باکو
ئاژانسی ھەواڵی حکوومی ئازەربایجان، سەرکردایەتی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیکی وەرگرت.
١٦یەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیک لە شاری باکۆ ئەنجام درا و تیيایدا زیاتر لە ٨٠ نوێنەر لە ٤٠ ئاژانسی ھەواڵی جیھان بەشداریان کرد کە جێگری بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو مستەفا ئۆزکایا وەک نوێنەری ئاژانسی ئانادۆڵو بەشدار بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێری ئەنجام درا و بەم پێیەش ئاژانسی ھەواڵی حکوومی ئازەربایجان سەرکردایەتی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیکی وەرگرت.
لەوەوپێش ئاژانسی ھەواڵی رووس تاسس کە سەرۆکایەتی یەکێتیەکەی کرد، لەم کۆبوونەوەیە ئەرکی جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەی گرتە دەست.
ھاوکات ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ ئاژانسەکانی یۆنھاپی کۆریای باشوور و شینھوای وڵاتی چین ئەرکی جێگری سەرۆکی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیک-یان پێدرا.
لە لایەکی دیکەش ئاژانسەکانی ھەواڵی ئیرنای ئێران، بی ئێن ئەی بەحرێن، ڤی ئێن ئەی ڤێتنام، ئێن ئێن ئەی لوبنانی، ئەی ئەی پی ئوسترالی، کیۆدۆی ژاپۆنی، پی تی ئای ھیندستان و ئاژانسی بێرنەمای مالیزیا وەک ئەندامانی دەستەی کارگێری یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیک ھەڵبژێردران.
ھاوکات بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی ھەواڵی حکوومی ئازەربایجان ئەسلان ئەسلانۆڤ لە دوای وەرگرتنی پۆستەکە، گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی گشت لایەکی کرد بەھۆی ئەو متمانەی کە پێیان دراوە.
ئەسلانۆڤ ئاشکراشی کرد کە ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی سایتی رەسمی یەکێتی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا-پاسیفیک زیاتر چالاک بکەن.
ئاژانسی ھەواڵی حکوومی ئازەربایجان دوێنێش سەرکردایەتی کۆنگرەی ئاژانسەکانی ھەواڵی جیھانی بەرێوە بردبوو.