Mazın Asad
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
ماردین
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا دەستکەوتوون، لە شوێنی محەمەد فاتح سافیتورک، قایمقامی تۆرول وەک قایمقامی دێرک، ھاکان کافکاس دامەزرا.
کافکاس کە لە ھەمان کاتدا بەوەکالەت سەرۆکایەتی شارەوانی دێریکی بەڕێوە دەبرد، لەسەر داواکاری خۆی وەک قایمقامی دێرک دامەزرا.
جێگەی باسە لە ١١ی ئەم مانگە لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستیی چەکدارانی پەکەکەدا بۆسەر قایمقامیەتی شارۆچکەی دێریک سەربە پارێزگای ماردین، قایمقامی شارۆچکەکە، محەمەد فاتیح و دوو کەسی دیکە بریندار بووبوون. دوای گواستنەوەی سافیتورک بۆ نەخۆشخانەی عەنتاب گیانی لەدەست دابوو.