Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
25 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
عه‌بدولحه‌مید گول رایگه‌یاند "ئه‌و پارته‌ی زۆرترین ده‌نگی كوردی هێناوه ئاك پارتی-یه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا هه‌روا ده‌بێت".
وه‌زیری دادی توركیا باسی له ده‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په كرد له‌نێو پارته‌كانی دیكه‌دا و گوتی: "ده‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ده‌په به هێما و سمبولی خۆی و ده‌ركه‌وتنی له‌ناو پارتێكی وه‌ك جه‌هه‌په‌دا، ده‌ركه‌وتنی له‌ناو پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئییی پارتی، هه‌ڵوێستێكی نا ئه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له. گه‌له‌كه‌مان رێگه نادات به شێوه‌یه‌كی شاراوه هه‌ده‌په ببرێته ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌وه".
عه‌بدولحه‌مید گول گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستاش بڕیاریان نەداوە، دەڵێن ئیدی نامانەوێت سەركێشی بكەین، لایەنگری ئەزموون و سەقامگیریین و پشتگیریی بەهێز دەردەبڕن".
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول سه‌باره‌ت به كاندیدی جەهەپە بۆ سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، مه‌نسور یاواش گوتی: "ئه‌گه‌ر له دوای یەکی نیسانه‌وه به‌ڕێز یاواش هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا له ئه‌نقه‌ره‌دا شاره‌وانی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. له به‌ڕێز یاواش ده‌پرسن 'سه‌ردانی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن؟' ده‌ڵێت 'ئه‌وه له ئاژانس ده‌پرسین'. تا یه‌كی نیسان له ئاژانس ده‌پرسیت، ئه‌ی دوای یه‌كی نیسان له هه‌ده‌په ده‌پرسن؟ گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز رێگه به‌و هاوپه‌یمانییه پیس و شاراوه‌یه نادات و هه‌لیان بۆ ناڕه‌خسێنێت".
عه‌بدولحه‌مید گول هەروەها گوتی: "گەلەكەمان رێگەنادات هەدەپە بە شێوەیەكی داپۆشراو بگوازرێتەوە بۆ نێو ئەنجوومەنی شارەوانی".