ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادەكارییەكانی بۆ گواستنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان تەواوكرد
- ئاژانسی ئانادۆڵو رۆژی یەكشەممە 31ی ئادار ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بە پەخشی تایبەت لە 13 شارەوە، دەگوازێتەوە بۆ ئابوونەكانی لەسەرانسەری جیهان.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو كە بەخێراترین شێوە ئەنجامی هەڵبژاردن و ریفراندۆمەكان دەگوازێتەوە، لەپاڵ ئەوەی كە میدیایەكی نیشتمانی و خۆجێییە، وەك دامەزراوەیەكی هەواڵیی نێودەوڵەتیش رۆژی یەكشەممە 31ی ئادار ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بە پەخشی تایبەت لە 13 شارەوە، دەگوازێتەوە بۆ ئابوونەكانی لەسەرانسەری جیهان.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە پاڵ زمانی توركیدا، بە زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی، رووسی، فارسی، "بۆسنی، كرواتی و سربی"، ئەلبانی، مەقدۆنی، ئیندۆنێزی، ئیسپانی و زاراوەكانی كرمانجی و سۆرانیی زمانی كوردی-یش ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرتاسەری جیهان دەگوازێتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو كە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژرادنەكان بە تیمێكی پڕۆفیشناڵەوە كاردەكات، وەك لە رابردوودا ئەنجامی داوە، هەر لە سەرەتاوە لە رێگەی گرافیكەوە ئەنجامەكان سات بەسات دەگوازێتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو ژێرخانی ته‌كنیكی به‌هێزكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌خێراترین شێوه بگوازێته‌وه و ئه‌نجامه‌كان به نه‌خشه و گرافیكه‌وه له ماڵپه‌ڕی "secim.aa.com.tr" راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو "بۆردی زانیاری كاندید" ئاماده ده‌كات كه وێنه و ژیاننامه‌ی كاندیدانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و كاتێک ئه‌نجامه‌كان یه‌كلابوونه‌وه ناوی ئه‌و كاندیدانه بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆل كازانجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی ئاداریش به خێرایی و دڵنیایی ده‌گوازێته‌وه بۆ ئابوونه‌دار و ئه‌وانه‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژێرخانمان به‌هێزتر كردووه. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر سندوقه‌كانه‌وه ده‌گات به ناوه‌نده‌كه‌مان له توركیا و جیهاندا به 13 زمان په‌خش ده‌كه‌ین".