توركيا, لە دەزگا

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "وێنەکانی غەززە لە پێشبڕکێی 'Istanbul Photo Awards' دا زیاتر بوونە جێگای سەرنج"

Ahmet Kartal  | 23.04.2024 - نوێکردنەوە : 24.04.2024
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "وێنەکانی غەززە لە پێشبڕکێی 'Istanbul Photo Awards' دا زیاتر بوونە جێگای سەرنج"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ڕایگەیاند کە پێشبڕکێی خەڵاتەکانی باشترین "Istanbul Photo Awards"، بە فۆتۆیەک جیاکراوەتەوە کە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە بۆ جیھان گێڕاوەتەوە.

سەردار کاراگۆز لە میانی ١٠ھەمین پێشانگای "Istanbul Photo Awards" کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکخرابوو، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو فۆتۆیانەی کرد کە خەڵاتی "فۆتۆی ساڵ"یان بەدەستھێناوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند کە فۆتۆگرافەری ئاژانسی ڕۆیتەرز، محەمەد سالم خەڵاتی "فۆتۆی ساڵ"ی بەدەستھێناوە، ئەوەش لە بەرامبەر فۆتۆیەکی ناوبراو بە ناونیشانی "ژنێکی فەڵەستینی تەرمی خوشکەزاکەی لەباوەش دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، زۆرێک لە پەیامنێرانی وەک محەمەد سالم، ژیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە بە جیھان بگەیەنن.

باسی لەوەش کرد کە فۆتۆی کارەساتی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ کە باشووری تورکیا و باکوری سووریایان ھەژاند، وەک دووەم بابەتی گرنگ لە پێشبڕکێیەکەدا نمایشکراون.

سەردار کاراگۆز ڕاشیگەیاند کە لەنێو براوەکانی پێشبڕکێیەکەدا، ژمارەیەک فۆتۆگرافەری بەناوبانگەکانی جیھانی ھەن، لەوانە وەک فۆتۆگرافەری ئەمریکی، جۆن ستانمایەر و فۆتۆگرافی ئوسترالی، ئادەم پریتی و ڕۆژنامەنووسی دانمارکی مادس نیسن و گوتی: "پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم براوەکانی پێشبڕکێیەکە دەکەین".

ڕوونیشی کردەوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو، پێشانگای فۆتۆ لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان دەکاتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە کرد کە کەسوکاریان لە شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێ دووشەممە، لیژنەی ناوبژیوانی ١٠ھەمین ساڵی "Istanbul Photo Awards"، ڕایگەیاندبوو کە ٣٢ فۆتۆگرافەر خەڵاتی "فۆتۆی ساڵ"یان وەرگرتووە.

ئەو وێنانەی ئەمساڵ گیراون و بەھای ھەواڵییان ھەیە، دەتوانرێت بەشداری لە پێشبڕکێیەکەدا پێبکرێت و لە ھەر بەشێکدا سێ خەڵات پێشکەش دەکرێت. لەگەڵ دوو خەڵاتدا کە بە تایبەتی بۆ یادی ١٠ھەمین ساڵەی پێشبڕکێیەکە پێشکەش دەکرێن، کۆی گشتیی بڕی ٦٠ ھەزار دۆلار دابەش دەکرێت.

ھەروەھا براوە یەکەمەکانی ھەموو بەشەکان دەبنە خاوەنی کامێرایەکی SONY Alpha A7 III Body.

شایەنی باسە کۆمپانیای سۆنی کە بارەگاکەی لە ژاپۆنە، دەزگای ھاوکاری و ھەماھەنگی تورکیا (TİKA) و ھێڵی ئاسمانیی تورکیا پاڵپشتی و سپۆنسەری پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین وێنەی ئیستانبوڵ ٢٠٢٤ یان پێشکەش کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın