Mehmet Dayan
05 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2024
هەکاری - AA
قایمقامی چوکورجا سەر بە پارێزگای هەکاری، مەرت کومجو دەروازەی سنووریی ئوزوملو (سەرزێڕ)ی بەسەر کردەوە.
مەرت کومجو و شاندی یاوەری کە لە نزیکەوە بە دواداچوونیان بۆ ئەرک و کارەکانی دەروازەکە کرد و لە دەروازەکە ئاوەدیو بوونەوە و هاتنە بەری عێراق لە ناوچەی سەرزێڕ.
شاندەکەی چوکورجا لە لایەن بەڕێوەبەری دەروازەی سەرزێڕ عێرفان سلێمان عەبدوڵڵا و بەرپرسانی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا و دوو لایەن باسیان لە ئاسانکارییەکانی هاتوچۆ بەڕووی هاووڵاتیان کرد.
هەریەکە لە سەرۆکی شارەوانی چوکورجا نەزمی دەمیر، بەرپرسی ناوچەی ئاکپارتی حوسێن یڵماز، بەڕێوەبەری ئاسایشی چوکورجا ئادەم کۆپوک و فەرماندەی هێزەکانی جەندەرمە لە ناوچەکە عەباس چەلیک، یاوەری قایمقامی چوکورجا مەرت کومجو بوون لە سەردانەکەیدا بۆ دەروازەی سنووری ئوزوملو.
دەروازەی سنووریی سەرزێڕ لە ساڵی ٢٠١٥دا کراوەتەوە و دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لە عێراق و چوکورجا سەر بە پارێزگای هەکاری لە تورکیا.