Özcan Yıldırım
05 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆریست و لە ناوچەی قەڵغانی فوراتیش لە باکووری سووریا تیرۆریستێک لە چالاکی خران.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا وێڕای ئاماژەدان بە پێداگریی هێزەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاتووە: "هێزە قارەمانەکانمان، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق سێ تیرۆریستی پەکەکە و لە ناوچەی قەڵغانی فوراتیش لە باکووری سووریا تیرۆریستێکی پەکەکە/یەپەگە'یان لە چالاکی خست".