Zana Natık Kerem
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە سێ تیرۆریستی داواکراو لە پارێزگای کەرکووک، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سەربە فیرقەی سێی پۆلیسی فدراڵییدا لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، سێ تیرۆریست دەستگیرکراون.
راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رادەستی دەستەی لێکۆڵینەوەی سەربە ھەواڵگریی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی لە کەرکووک کراون.