Zana Natık Kerem
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک، پینج تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەبەناو دیوانەکانی حوسبە و سەرباز سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریی کردووە، ھەروەھا لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، دەرکەوتووە تیرۆریستێکی دیکەی دەستگیرکراو، پاڵپشتیی لۆجستیی بۆ تیرۆریستانی داعش دابین کردووە.