Ali Makram Ghareeb
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
کەرکووک - AA
لە شاری کەرکووک باکووری عێراق، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بەسەر یەکەیەکی نیشتەجێبووندا، کەوتەخوارەوە.
بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ناوچەی شۆراو باکووری شارەکە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتووەتە خوارەوە بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون.
عامر نوری باسی لەوە کرد کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بەر ماڵێک کەوتووە و لە کاتی رووداوەکەشدا کەس لە ماڵەکەدا نەبووە، بۆیە زیانی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی کەوتووەتەوە.
بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری هەروەها باسی لەوە کرد کە هێشتا نازانرێت فڕۆکەکە سەربە کێیە و دەروازەی ناوچەی نیشتەجێبوونەکە بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە.