Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
بەغدا ــ AA
راگەیەندرا پەلامارێکی تیرۆریستی داعش، بۆسەر ژمارەیەک کێڵگەی نەوت لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدراوەتەوە.
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، نەقیب سەعد محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھەوڵَیاندا پەلاماری کێڵگەکانی عجێل و عەلاس لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بدەن، بەڵام پەلامارەکە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدراوەتەوە.
نەقیب سەعد محەمەد ئاماژەی بەوەشدا کە لەو پەلاماردا، تیرۆریستانی داعش ھەوڵیاندا سەرەتا ھێزە ئەمنییەکان بکەنە ئامانج و دواتر ھەڵبکوتنە سەر کێڵگەکان و گوتی: "دوای وەدەرنانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین لە کۆتایی ٢٠١٧دا، ئەوە یەکەم جارە داعش ھێرش لە سنووری پارێزگاکە ئەنجام دەدات".
سەعد محەمەد باسی لەوەشکرد لە میانی بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەدا، ھیچ کارمەندێکی ئەمنی نەکوژراوە و گوتی: "دوای پەلامارەکەی داعش، ھێزی پشتیوانی رەوانەی ناوچەکە کراوە".