Mustafa Çalkaya
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە کاتێکدا ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ دەستپێکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی تورکی تۆگ، ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە تورکیا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە تورکیا، ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی پێشتر، سەدا ١٣٢،٢ زیادی کردووە و له شەش هەزار و ٢٦٧هوه بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ هەزار و ٥٥٢ ئۆتۆمبێل.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە دەستەی ئاماری تورکیاوە دەستیکەوتووە، ساڵی رابردوو، ٥٦٦ هەزار و ٢٨٠ ئۆتۆمبێل لە تورکیا تۆمار کراوە، لەوانەیش سەدا ٧٠،١یان بهنزین، سەدا ١٨یان گاز، سەدا ٨،٥یان هایبرید، سەدا دوویان غاز و سەدا ١،٤یان کارەبایی بوون.
ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی پێشتر ژمارەی ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانی سووتەمەنیەوە رووی لە هەڵکشان کردووە. ئەوەی بووەتە جێی سەرنج بەرزبوونەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانە.