Yasemin Kalyoncuoğlu,Hemın Othman Mohammed
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری كلتوور و گه‌شت و گوزاری توركیا، سه‌ردار چام، رایگه‌یاند: ''پێشه‌كی من پیرۆزبایی له ئاژانسی ئانادۆڵومان ده‌كه‌م. به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، شه‌نۆل كازانجی و كاك مه‌تین و كاك موسته‌فا. ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م ئه‌ركیان كێشا. ئه‌و وێنه‌یه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا په‌یامێكی واتادار ده‌دات له كاتێكدا ئه‌مڕۆ له ئیسرائیل هه‌ڵبژاردن هه‌یه. هیوادارین ئاشتیی و ئارامیی له جیهاندا به‌رقه‌راربێت''.
ئه‌و وێنانه‌ی له كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ وێنه‌هه‌واڵ "Istanbul Photo Awards 2019"دا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكخرا، خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا، له دووه‌مین پێشانگادا له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای ئه‌نقه‌ره نماییشكران.
جێگری وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا سه‌ردار چام، له‌میانی به‌شدارییكردنی له پێشانگاكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌ك هه‌موو ساڵێك ئه‌مساڵیش پێشانگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سیستمێكی خه‌ڵاتیان سازكردووه كه كاریگه‌ر و ئیلهام به‌خش بووه و، توانیوێتی په‌یامی خۆی له جیهانه‌وه بۆ توركیا و له توركیاشه‌وه بۆ جیهان بگه‌یه‌نێت.
سه‌ردار چام راشیگه‌یاند: ''پێشه‌كی من پیرۆزبایی له ئاژانسی ئانادۆڵومان ده‌كه‌م. به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، شه‌نۆل كازانجی و كاك مه‌تین و كاك موسته‌فا. ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م ئه‌ركیان كێشا. ئه‌و وێنه‌یه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا په‌یامێكی واتادار ده‌دات له كاتێكدا ئه‌مڕۆ له ئیسرائیل هه‌ڵبژاردن هه‌یه. هیوادارین ئاشتیی و ئارامیی له جیهاندا به‌رقه‌راربێت''.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وێنه‌كه بوارێكی هونه‌ریی گرنگ بوو، ئاژانسی ئانادۆڵو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئه‌وه‌ی تاوتوێكرد و، كێبڕكێی رێكخست و، هاوكاریی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد.
چام گوتیشی: ''ئه‌و به‌رهه‌مانه خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا و به سه‌ركه‌وتوو دانران و، دواتر له زۆر بواردا به شایسته‌ی خه‌ڵات زانران، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م كاره. وه‌ك وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار ستایشی ئه‌و جۆره كار و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین. وه‌ك به‌شێكی گرنگ له ژیانی كولتووریمان ته‌ماشای ده‌كه‌ین''.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌موو وێنه‌كانی پێشانگاكه یه‌ك له یه‌كتری به‌نرخترن و، ئه‌و وێنه‌یه‌ی زۆر به دڵه كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، گوتیشی: ''هه‌ر وێنه‌یه‌ك بواری كاریگه‌رییه‌كه‌ی جیاوازه. به‌تایبه‌تی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌باره‌ی رووداوی كۆچه، ئه‌و وێنانه‌ی باس له كاره‌ساتی سرووشتیی ده‌كه‌ن. یه‌ك له یه‌كتری به‌نرخترن، هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدراوه''.

- ''ئه‌ركی ناساندنی توركیا و خه‌ڵكی ئانادۆڵو به ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گێڕێت''
لای خۆیه‌وه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی ئاژانسه‌كه، مه‌تین موتانئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی پێشانگای "Istanbul Photo Awards 2019”ه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كارێكی ئه‌نجامدا كه ساڵانه له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه هه‌زاران فۆتۆگرافه‌ر به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كێبڕكێیه‌كه كه هه‌زاران وێنه تێیدا ده‌خرێته‌ڕوو بۆ كێبڕكێ و، كێبڕكێكهش تا دێت ده‌بێته ماركه‌یه‌كی گه‌وره.
مه‌تین موتانئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد به ناوبانگترین فۆتۆگرافه‌رانی جیهان وێنه‌كانیان له‌م كێبڕكێیه‌دا به‌شداریی پێده‌كه‌ن و به‌ناوبانگترین ئێدیتۆری وێنه‌ش له‌نێو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی داوه‌ریی كێبڕكێكهدان.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كێبڕكێكه‌دا كه هه‌موو ساڵێك رێكده‌خرێت و ئه‌مساڵیش پێنجه‌مینی سازكرا ٦٦ وێنه كه له‌لایه‌ن ١٢ فۆتۆگرافه‌ره‌وه گیرابوون خه‌ڵاتكراون و، گوتی: ''تا دێت كێبڕكێكه فراوان ده‌كه‌ین. تا دێت كێبڕكێ و پێشانگاكه ئه‌ركی ناساندنی توركیا و خه‌ڵكی ئانادۆڵو به ده‌ره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ئه‌و وێنانه‌ی براوه‌بوون له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان نماییشدهكرێن، ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره و دواتر له ئیستانبوڵ نماییشدهكرێن. گرنگترینی ئه‌وانه‌ش له بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك نماییشده‌كرێت. ئیدی ئه‌وه بووه‌ته نه‌ریتێك. ئه‌و كێبڕكێ جوانه نیشانده‌ده‌ین كه به ناوی ئیستانبوڵه‌وه كراوه. له‌وێ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ئیستانبوڵ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه باس ده‌كات كه روو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خۆیان، ده‌یناسێنین به نوێنه‌رانی ١٩٣ وڵاتی جیهان. زۆر دڵخۆشین به‌وه''.
- سوپاس بۆ هێڵی ئاسمانیی توركی و ئاژانسی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی توركی (TİKA)
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كێبڕكێكه هاندانه بۆ وێنهدۆستانی تورك و فۆتۆگرافه‌رانی هه‌واڵی توركیا، رێژه‌ی به‌شداریی تێیدا به‌رزبوو، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی هونه‌رمه‌ندی زیاتر و په‌یامنێری زیاتری وێنه‌ین.
مه‌تین موتانئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد، په‌یامنێرانی وێنه له ئاژانسی ئانادۆڵو له‌م كێبڕكێیه‌دا نیین و، ده‌رگا كراوه‌یه بۆ فۆتۆگرافه‌ران و په‌یامنێرانی وێنه له ده‌ره‌وه‌ی ئاژانس و، رایگه‌یاند: ''له توركیاوه سه‌دان فۆتۆگرافه‌ر به‌شدارییان كردووه. ده‌مانه‌وێت هانیان بده‌ین. كێبڕكێیه‌كی گرنگه. وێنه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌ڵببژێردرێن له زۆر وڵاتی جیهان ده‌بینرێن. ئێمه هه‌موو ساڵێك ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ینه كتێب. ره‌وانه‌ی به‌ناوبانگترین ناوه‌نده‌كانی وێنه‌ی ده‌كه‌ین له جیهاندا. له‌وێ وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه هه‌ن. له‌و رووه‌شه‌وه ده‌مانه‌وێت هانی وێنهدۆستانی تورك بده‌ین. ده‌مه‌وێت به جیا سوپاسی هێڵی ئاسمانیی توركی و ئاژانسی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی توركی (TİKA) بكه‌م. ئه‌م جۆره كارانه ته‌نیا به كاری هاوبه‌شی دامه‌زراوه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پشتیوانمان ده‌بن، به‌و شێوه‌یه‌ش توانا‌مان زیاد ده‌كات. ئه‌وه‌ش ئێمه هانده‌دات. كاری دیكه‌شمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ TİKA و هێڵی ئاسمانیی توركیدا. ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له‌وانه''.
هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای ئه‌نقه‌ره‌ی كرد كه هاوكاربوون له كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه له وێستگه‌كه‌دا كه به‌درێژایی مانگێك كراوه ده‌بێت و، بانگهێشتی دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد بۆ سه‌ردانی پێشانگاكه.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی هه‌واڵه بینراوه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، حه‌سه‌ن ئۆیمهز و ئێدیتۆری وێنه له ئاژانسه‌كه، فرات یورداكول زانیاری‌یان له‌باره‌ی وێنه‌كانه‌وه دایه جێگری وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا.
- پێشانگاكه تا ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت
له كێبڕكێكه‌ی ئه‌مساڵدا خه‌ڵاتی ''وێنه‌ی ساڵ'' به‌خشرایه وێنه‌ی په‌یامنێری فه‌ڵه‌ستینیی وێنه، ئه‌حمه‌د زارابیل به‌ناوی ''پێكدادانی ئیسرائیل-ئه‌مریكا-فه‌ڵه‌ستین'' كه بۆ AFPی گرتبوو.
له به‌شی هه‌واڵ و وه‌رزشی كێبڕكێكه‌دا نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار وێنه له زیتار له ١٠٠ وڵاتی جیاوازه‌وه پێشكه‌شكران بۆ به‌شداریی پێكردن.
له‌و كێبڕكێیه‌دا كه له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی توركی و ئاژانسی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی توركی (TİKA)ه‌وه به فه‌رمی سپۆنسه‌ری كرا، ١٢ فۆتۆگرافه‌ری ١٠ وڵات خهڵاتكران.
پێشانگاكه هه‌موو ئه‌و ٦٦ وێنه‌یه‌ی تێدا نمایش كراوه كه خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، و تا ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م كراوه ده‌بێت به‌ڕووی سهردانیكهرانیدا.