Hüseyin Bağış,Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
کاربەدەستە تورک و سعوودییەکانی ئەو گرووپی کارەی پەیوەست بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی لە کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، پێکهێنراوە، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لێکۆڵینەوەی گشتگیر لە دیارنەمانی، رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی کە وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت و رۆژی دووی تشرینی دووەم بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەک کاروباری فەرمیی، سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو رۆژەوە هەواڵی نازانرێت، درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا گرووپی کاری پەیوەست بە دیارنەمانی خاشقچی کە لەلایەن کاربەدەستانی تورکیا و سعوودیەوە بڕیاری پێکهێنانی دراوە، دەستی بەکارەکانی کرد.
دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ کاربەدەستانی تورک و سعوودیی گرووپی کارەکە گەیشتنە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.