Fatih Türkyılmaz,Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پێویستە مزگەوتەکانمان نەکەینە شوێنێک کە تەنھا نوێژی تێدا بکەین و دواتر ھەمووان بڵاوەی لێبکەن و دەرگاکانی دابخرێت. ئەمە گەورەترین ستەمە لەم لقانەی بەیتوڵڵا کە شوێنگەلی پیرۆزن، دەکرێت. ھەربۆیە پێویستە بەردەوام مزگەوتەکانمان کراوەبن".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد تورکیا کە چەندین سەدەیە بە دەوڵەمەندییە کولتوورییەکەی ئاشتیی لەنێوان مرۆڤەکان لە جوگرافیا و مێژوو و بیروباوەڕی جیاجیادا دەستەبەرکردووە، تاکە وڵاتە کە بتوانێت رابەرایەتیی جیھانی ئیسلامی بکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز گوتی: "دەبێت وانە لە بەسەرھاتەکان وەرگرین، بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ھەموو رێوشوێنێک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی ئەم رووداوە بە ئازارانە نەبینەوە ".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: "فەتۆ نەخۆشیەکە ھۆکارەکەی سیستەمی پێکداچووە کە لەگەڵ گەل دا شەڕەنگێزە، لە بەرزیەوە دەڕوانێتە ھاووڵاتی و، خەڵکی خۆی پەراوێز دەخات".