Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه لە ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێی رۆڵی ئیداره‌ی سعوودیه له كوشتنی جه‌مال خاشقجی و قه‌یرانی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه لە ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، جیم ریش رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ له په‌یوه‌ندیدان، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان زۆر كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوە و له‌مباره‌یه‌وه زانیاری زۆریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ریش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئیداره‌ی تره‌مپ تاوتوێی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ١٧ كه‌سدا ده‌كات كه به‌رپرسیارن له كوشتنی خاشقجی و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بوون، وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌م هه‌فته‌یه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌پێی یاسای Global Magnitsky له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه رۆژی دووشه‌ممه له‌باره‌ی قه‌یرانی یه‌مه‌نه‌وه كۆده‌بنه‌وه و گوتی: "له كۆبوونهوهکهدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان تاوتوێی رۆڵی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له جیهان. به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌مان له‌به‌ر چاوی رای گشتیی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بابه‌ته‌كانی دیكه بكه‌ن".