Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار بەرەو رووسیا بەڕێکەوت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، جەنەراڵ خولوسی ئاکار بە فڕۆکەیەکی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەتیمەسگوتەوە بەرەو رووسیا بەڕێکەوتووە.
بڕیارە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار و هاوتا رووسییەکەی، جەنەراڵ ڤالێری گێراسیمۆڤ و هاوتا ئێرانییەکەی، جەنەراڵ محەمەد باقری کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە شاری سوچی باشووری رۆژئاوای رووسیا، ئەنجامبدەن.