Sarp Özer
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جەنەراڵ جۆزێف دەنفۆرد کۆبێتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، خولوسی ئاکار بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازیی سەرۆک ئەرکانەکانی ناتۆدا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.
چاوەڕوانیش دەکرێت ئاکار لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک دیداری دووقۆڵی ئەنجامبدات. گرنگترینی ئەو کۆبوونەوانەش دیداری ئاکار و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دەنفۆردە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەر لەو ئۆپەراسیۆنەیە کە رەنگە سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجامی بدات، تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە دەکرێت. دوای ئەوەش کە ئەمریکا بڵاوی کردەوە بڕیاریداوە 'هێزی ئاسایشی سنوور' کە لە ٣٠ هەزار کەس پێکهاتوون و لەژێر فەرماندەیی چەکدارانی سووریای دیموکراتدا کە یەپەگە رابەرایەتی دەکات، پێکدەهێنێت، بابەتێکی دیکەیە کە وا دەکات کۆبوونەوەکە گرنگیی بەرچاوی خۆی هەبێت.
ئێوارەی دوێنێ، خولوسی ئاکار لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا، جەنەراڵ کێرتیس ئێم سکاپارۆتی کۆببوویەوە.