Sarp Özer,Rewa Mahmut Hasan
25 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەرال خولوسی ئاکار رایگەیاند "ھێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، بەو ئیلھام و ھێزەی لە میللەت و مێژووە شکۆکەی بەدەستی ھێناوە، ئەمڕۆ لەھەر جۆرە ھەلومەرجێکی کەشوھەواو لە ھەموو شوێنێکدا، توانای جەنگی ھەیە، بۆیە ھەردەم لەژێر فەرمانی میلـلەتدایە بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی دژ بەو ھەڕەشانەی دەکرێنە سەر سەربەخۆیی و سەروەریی میلـلەتەکەمان و خاکە پیرۆزەکەی دەوڵەتی کۆماری تورکیا".