Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی جەژنی کۆمار لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە هەست بە شانازیی و جۆش و خرۆش لە ٩٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا سەرەڕای سەرجەم ئاستەنگەکان بە قارەمانێتیی و فیداکاریی گەلە رەسەنەکەیان، بە رابەرایەتی جەنگاوەر، مستەفا کەمال ئەتاتورک، دەکەن.
لە پەیامەکەیدا خولوسی ئاکار رایگەیاندووە "هەرگیز رێگە بەهیچ هەنگاو و دیفاکتۆیەک لە ناوچەکەماندا نادرێت کە 'سەرەڕای تورکیا' ئەنجامدەدرێت. وڵاتەکەمان پابەندیی خۆی بە بەها مێژووییەکان، دیموکراسیی بەهێز و بوونە ئومێدی گەلە چەوساوە و ستەملێکراوەکان، بە شێوەیەک کە شایەنی باووباپیرانمان بێت، لەمڕۆشدا درێژە پێدەدات".