Ömer Koparan,Levent Tok
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
جەرابلوس - AA
تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە بۆردومان دەکەن.
پێگەکانی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی زەور مەغار خۆرئاوای شارۆچکەی کۆبانێی سەربە پارێزگای حەلەب لە باکووری سووریا لە لایەن تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێن.
لەچوارچێوەی رێگرییکردن لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی لە ناوچەی زەور مەغار کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی رووباری فورات و خاوەنی ژمارەیەک بەرزاییە کە بەسەر سنوورکانی تورکیادا دەڕوانێت، پێگەکانی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە بۆردومان کران.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە لۆکاڵییەکان، سوپای تورکیا پێگەکانی تیرۆریستانی کە لەسەر بەرزاییەکانی زەور مەغار درووستکراون، کردووەتە ئامانج.