Barış Gündoğan
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی شوێنی گرووپێکی تیرۆریستیی هەشت بۆ ١٠ کەسی لەناوچەی داغڵجای پارێزگای هەکاری دیاری دەکرێت، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێرشیان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە نێوان سەعات ٠٤:٣٥تاوەکو ٠٤:٥٨ و ٠٨:٢٠ تاوەکو ٠٨:٤٥ فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ژمارەیەک هێرشیان لە ناوچەی داغڵجا ئەنجام داوە.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە دوای ئەوەی شوێنی گرووپێکی تیرۆریستیی هەشت بۆ ١٠ کەسی لە ناوچەکە دیاری دەکرێت، لەلایەن فڕۆکەکانەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن. دوای ئەوەش کە فڕۆکەکان ئەرکەکانیان بەسەرکەوتوویی تەواو دەکەن، دەگەڕێنەوە بنکەکانیان.