Ilkay Guder
02 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە لە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییدا لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ و گارا، 27 پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج و لەناو براون.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، دوێنێ لە نێوان سەعات 21:58 تاوەکو سەعات 23:46 لە ژێر رۆشنایی ژمارەیەک زانیاریی هەواڵگریی، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی تورکیا ژمارەیەک هێرشیان لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ و گارا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
27 حەشارگە و پەناگانە کە دیاریکرابوون و ژمارەیەکیان چەکدارانی پەکەکەی تێدابوو، کرانە ئامانج و لەناوبران.
پاش تەواوبوونی هێرشە ئاسمانییەکانیش فڕۆکە جەنگییەکان گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.