Sarp Özer
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەی سینات - حەفتانین، پێگەیەکی تیرۆریستانی پەکەکە کرایە ئامانج و لە ناو برا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، دوێنێ لەژێر رۆشنایی زانیاریی هەواڵگرییدا، هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەی سینات - حەفتانین ئەنجام دراوە. لە هێرشەکەدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا توانیویانە پێگەیەکی تیرۆریستانی پەکەکە بکەنە ئامانج و لە ناوی ببەن.
هاوکات سەرلەبەیانی دوێنێ، دوای گەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی، هێرشێکی ئاسمانیی لە دەورووبەری ماردین ئەنجام درا و سێ شوێن کە پەناگە، حەشارگە و شوێنێ جێگیرکردنی چەکی قورسی پەکەکە بوون، کرانە ئامانج و لەناو بران.
هەوڵەکانی دیاریکردنی ئەو زیانانەی بەر پەکەکە کەوتووە لە ئەنجامی هێرشەکاندا، بەردەوامە.