Hemın Othman Mohammed
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له توركیاوه روو له یۆنان ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له كه‌می كردووه و، له‌م مانگەدا هیچ په‌نابه‌رێك له ده‌ریای ئیجه‌دا نه‌خنكاوه.
گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جویل میلمان، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 200 هه‌زار کەس توانیویانه له رێگه‌ی ده‌ریاوه بگه‌ن به ئه‌ورووپا. به‌ڵام له مانگی نیسانی رابردوودا ته‌نیا سێ هه‌زار و 650 توانیویانه بگه‌ن، له سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئەم مانگەشدا ته‌نیا هه‌زار و 15 په‌نابه‌ر به ده‌ریای ئیجەدا تێپه‌ڕیوون و توانیویانه بچنه ئه‌ورووپاوه. ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌م مانگەدا له رێگه‌ی ده‌ریاوه له توركیاوه گه‌یشتوونه‌ته یۆنان تێكڕا رۆژانه له‌خوار 50 كه‌سه‌وه بووه.
میلمان، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مساڵ هه‌زار و 370 کەس كه هه‌وڵیان داوه له رێگه‌ی ده‌ریاوه بگه‌نه ئه‌ورووپا خنكاون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به به‌راورد به ساڵی رابردووی هه‌مان قۆناغ سەدا 24 كه‌متر بووه.
میلمان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌درێژایی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، له ده‌ریای ئیجه‌دا 400 کەس كه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان داوه له توركیاوه بۆ یۆنان خنكاون و گوتی: "له سێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئەم مانگەدا، هیچ کەسێک له ده‌ریای ئیجه‌دا نه‌خنكاوه كه هه‌وڵیان داوه له توركیاوه بپه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنان. كۆتایی به خنكانی په‌نابه‌ران هاتووه له ده‌ریای ئیجه‌دا".
گوته‌بێژه‌كه‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، باسی له‌وه‌ش كرد كه هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی په‌نابه‌ران و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردنیان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی کە توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێیگه‌یشتوون.
میلمان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له مانگی ئایاری ساڵی 2014دا 330 کەس له ده‌ریادا خنكاون كه هه‌وڵیان داوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌ورووپا، له مانگی ئایاری 2015شدا 95 په‌نابه‌ر، به‌ڵام له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا هیچ رووداوێكی خنكان له ده‌ریای ئیجەدا تۆمار نەکراوە، ئه‌مه له كاتێكدایه کە 13 کەس كه له باكوورهی ئه‌فریقاوە هاتبوون، له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2015 ناخۆشترین ساڵ بووه بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین په‌نابه‌ر له ده‌ریادا خنكاون كاتێک هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان داوه بۆ گه‌یشتن به ئه‌ورووپا.
ساڵی رابردوو، زیاتر له یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر گه‌یشتونه‌ته ئه‌ورووپا، له به‌رامبه‌ردا سێ هه‌زار و 771 په‌نابه‌ر له ده‌ریادا خنكان.