Ilkay Guder
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
لە هەریەک لە ناوچەکانی ئاڤاشین و خاکوڕک لە هەرێمی کوردستان و چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری شەمدینلی لە تورکیا، سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، رۆژی ٢٩ی حوزەیران لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەبەردەستدا بوون، لە نێوان سەعات ١٠:٠٠ تاوەکو سەعات ١٤:٤٧ فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە هەریەک لە ناوچەکانی خواکوڕک و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەش پێگەی پەکەکە بۆردومان کران و لەئێستادا دیاریکردنی ئەو زەرەر و زیانانەی پێیان گەیشتووە، درێژەی هەیە.
- هێرشە ئاسمانییەکەی شەمدینلی
هاوکات دوێنێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەو زانیارییە هەواڵگرییانەی لەبەردەستدا بوون، لە نێوان سەعات ١٠:٠٢ تاوەکو سەعات ١٤:٤٧ فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای تورکیا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری شارۆچکەی شەمدینلی ئەنجام دا.
لە ئەنجامی هێرشەکەشدا دوو پێگەی چەکدارانی پەکەکە بۆردومان و خاپوور کران.