Muhammet Ali Kemal
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
بەپێی راپۆرتەکانی هەواڵگریی، یەکێک لەو دوو هەواڵگریی داعش کە لەسەر سنوورەکانی سووریا-تورکیا کوژران، ناوی محەمەد عەرەبە و پلانی هەبووە لە ئەدەنە یان ئەنقەرە لە رێی خۆتەقاندنەوەوە هێرشێکی تیرۆریستیی بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی تەناهییەوە دەستکەوتوون، رۆژی ٢٥ی حوزەیران دوو کەس کە بەنیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە بڕۆنە نێو خاکی تورکیا، دوای ئەوەی هەوڵی هەڵاتنیان دا و ئاگادارکرانەوە کە بوەستن بەڵام گوێیان پێ نەدا، بۆیە لەلایەن هێزی تەناهییەوە تەقەیان لێکرا و کوژران.
لە لێکۆڵینەوەکانی دواتردا ئەوە دەرکەوتووە ئەو دوو کەسە بەڕەگەز سوورین و لەگەڵ کەسێک کە لایەنگی داعشە و نازناوی ''ئەبو عەلی''یە و ناوی موستەفا دەمیرە، پەیوەندییان هەبووە.
بەپێی هەمان سەرچاوەی هەواڵگریی یەکێک لەو دوو تیرۆریستە، ناوی محەمەد عەرەبە و پلانی هەبووە لە ئەدەنە یان ئەنقەرە کردەوەی خۆکوژی ئەنجام بدات. تیرۆریستەکەی دیکەش ناوی موهەنەد خالیدە.
لە نێو ئەو شتانەدا کە بە محەمەد عەرەب بوو، بلیتی فڕۆکەی هاتن لە دیمەشقەوە بۆ قامیشلۆ رۆژی ٢١ی حوزەیران، بوونی هەبووە.