Ferdi Türkten
08 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، زنجیرەیەک هێرشیان بۆسەر تیرۆریستانی پەکەکە له چۆڵه‌وانییه‌کانی هابهشتی سه‌ربه شه‌مزینان و هه‌ریه‌ک له ناوچه‌کانی ئاڤاشین و باسیان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا و 12 چه‌کداری په‌که‌که‌یان کوشت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون، له‌نێوان سه‌عات 06:47 تاوه‌کو سه‌عات 07:31 له‌ژێر رۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژماره‌یه‌ک زانیاریی هه‌واڵگریی، له چۆڵه‌وانییه‌کانی هابهشتی سه‌ربه قەزای شه‌مزینان لە پارێزگای هەکاری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام داوه.
له هێرشه‌کاندا گرووپێک له چه‌کدارانی په‌که‌که و هه‌شت پێگه‌ی رێکخراوه‌که کراونه‌ته ئامانج و له‌ناوبراون.
هاوکات له‌نێوان سه‌عات 07:52 تاوه‌کو سه‌عات 08:54 به‌هه‌مان شێوه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژماره‌یه‌ک زانیاریی هه‌واڵگریی، هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌کانی ئاڤاشین و باسیان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا. له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌شدا گرووپێک له چه‌کدارانی په‌که‌که و حه‌وت پێگه‌ی رێکخراوه‌که کراونه‌ته ئامانج و له‌ناوبراون.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان، له ئه‌نجامی هێرشه‌کاندا 12 چه‌کداری په‌که‌که کوژراون.