Burak Sencer Demirel
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی پەکەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبەی لە باڵەخایەکدا چێنرابوو، باڵەخاکە رووخا و ١٢ سەربازی سوپای تورکیا بریندار بوون. یەکێک لەسەربازەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی، گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو روونکردنەوە نووسراوەی کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دەورووبەری سەعات سێی و ١٥ خولەکی دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە یەکی حوزەیران، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکەدا، هێزەکانی سوپا بەمەبەستی پشکنین چوونەتە ناو باڵەخانەیەکەوە کە بۆمبێکی لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە تێدا چێنراوە و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکەشدا باڵەخانەکە داڕماوە. بەهۆی رووداوەکەوە ١٢ سەرباز بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە. یەکێک لە سەربازەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە روونکردنەوەکەی سوپادا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربازەکە کراوە و داوای لێخۆشبوونی بۆ کراوە، هاوکات هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خوازراوە.