Yeşim Sert Karaaslan
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
لەدوای هێرشی پەکەکە بۆ سەر کاروانێکی سوپا لە هەکاری و گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان بۆ سەر ناوچەی سینات - هەفتەنین لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون لەنێوان کاتژمێر ١٤:٠٠ تاوەکو کاتژمێر ١٤:٣٠ دوێنێ، زانیارییەکی هەواڵگری بە پەلە سەبارەت بە ناوچەی سینات-هەفتەنین لە هەرێمی کوردستان گەیشتە دەست هێزە ئەمنییەکان. لەئەنجامی هەڵسەنگاندنی زانیارییە هەواڵگرییەکەدا فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام دا.
لە هێرشەکەدا گرووپێک لە چەکدارانی پەکەکە کرانە ئامانج و لەناوبران و لە ئێستاشدا دیاریکردنی زیانەکان بەردەوامە.
دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا، گەڕانەوە بنکەکانی خۆیان.